سودەکانی پورتی نویی USB Type-C لە کومپیوتەرو موبایل چیە
بەکارهیننانەکانی یاخود سودەکانی پورتی نویی USB Type-C لە کومپیوتەرو موبایل چیە
بەکارهینەکانی یاخود سودەکانی پورتی نویی USB Type-C لە کومپیوتەرو موبایل چیە
پورتی USB Type-C کە لەم روژانەدا لەسەر موبایل و تەبلیت و لاپتوپ و لاپتوپەکانی ئەپل و ئەیسوس و لنفو و کومپانیاکانی تر دەبینریت و بەکار دەهینریت یاخود بەکاریان هیناوە،
ئەم پورتە تایبەت مەندی تایبەت بەخوی هەیە لەچاو پورتەکونەکانی پیش خوی کە لەخوارەوە باسکراوە:
خیرای گواستنەوە
لە ئستانداردی USB 3.1 بە زیاد کردنی پهنای باند و گواستنەوەی داتا تاکو 10 گیگ لەیەک چرکەدا. لە نەوەی دوەمی USB3.1 جگەلە دوبەرامبەر بونی خیرای (لە 5 گیگەوە بو 10 گیگ( کود کردنی داتاکان چاکسازی بەخویەوە بینیەوە.
ئەگەر بمان هەویت رونتر باسی بکەین و رونی بکەینەوە ئەوە لە راستیدا بە بونی خیرایی نەوەی دوەم USB 3.1 دەتوانین
زانیاری ناو یەک DVD BluRay بە قەبارەی 50 گیگ بە 38 چرکە بگوازینەوە!
توانای گواستنەوە
ئستاندارد USB لەیەک روژی دروست بونیەوە بەو هەدەفە هاتوتە بەر هەم کە کومپیوتەر بە تەلەفزیون و ئامیرەکانی سەیف کردن وەکو هارد و فلاش میموری ... بە کومپیوتەرەوە ببستیتەوە بەشێوەیەکی گشتی پردیکی پیک بەستنەوەی نیوان ئامیرەکانی ئەلکترونی بیت .
بەلام یەکەمین بەر پرسیاریەتی گواستنەوەی داتا لە کومپیوتەرەوە بو ئامیرەکانی سەیف کردن بو.
زۆرترین توانای گواستنەوە، واتاتوانای گواستنەوە لە ریگای USB کە دەتوانریت بە یەک ئامیری تر بگوازریتەوە ، لە USB 2.0 بەنزیکەیی ٥٠٠ ملی ئەمپر یا ٢.٥ وات بو لە USB 3.0 بەنزیکەیی ٩٠٠ ملی ئەمپر یان ٤.٥ وات بو بەلام لە USB 3.1 ئەم ژمارەیە بو بە ٥٠٠٠ملی ئەمپیریان ١٠٠ وات ، دەبیت ئەوەش بلین کە لە مودیلی C دا ئەم توانای گواستنەوە ی ولتاژ تاکو ٢٠ وات و شەحن و گواستنەوەی داتا لەیەک کاتدا بونی هەیە.
سودەکانی (لەچیدا بەکار دیت یان بوجی بەکار دیت )
لە USB Type-C بو کاری جیاواز سودی لی وەر دەگریت بونمونە پیک بەستنەوەی موبایل بە تەلەفزیونەوە ، لاپتوپ بە داتاشو ، دو موبایل بەیەکتری ... کومەلیکی زۆر لەو مودیلانە بەر هەم هاتوە و بو مەبەستی جیاواز بەکاردەهینرین و کومەلیک کونفیرتی جوراو جوریشی هەیە کە چەند دانەیەک لەوانەی زۆر باون دەخەینە رو:
- گورینی Type-C To HDMI
یەکیک لە زۆترین کونفیرتەکانی USB 3.1 یان Type-C گورینی بو HDMI لە تەلەفزیونە گورەکاندا
- گورینی Type-C to VGA
ئەم کونفیرتەرە بو بەستنەوەی موبایل یان لاپتوپ کە پورتی سی هەیە بو داتاشو یان ئامیرەکانی تر
- هاب Type-C to USB 3.0 + LAN
ئەم کونفیرتە لەسەر کومپیوتەرو لاپتوپەکانی کە پورتی سی یان هەیە بە کار دیت بو ئەوەی USB و پورتی LAN بو زیاد بکەی
- کیبلی دوسەری USB 3.1 – Type-C
بو پەیوەندی نیوان موبایل و لاپتوپەکانی کە ئەم دەرگایەیان هەیە بە خیرایەکی باوەر پی نەکراو بو شەحن کردنەوە و گواستنەوەی داتا بەکاردیت
- کیبلی USB 3.1 بە USB 3.0
ئەم کیبلە بو پەیوەندی کردنی تەبلی تو موبایل بە کومپیوتەرەکانی کە خاوەنی پورتی USB 3.0 بە شەحن کردنەوە بە توانایی Fast Charging بەکاردیت
نویسنی کومینت
بونوسینی کومینت تکایە داخلی سایت بە یان خوت تومار بکە