Hezha
0 هارددیسک

بەراوردکردنی بیرگەی SSD لەگەڵ SSHD

زۆر کەس SSHD بە بەدیلێکی باشتر بۆ SSD دەزانن. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نرخی هاردی SSD بۆ لاپتۆپ هەمیشە لە هاردی HDD زیاترە، زۆر کەس پێیان باشە SSHD بەکاربهێنن

جیاوازی SSD و SSHD

زۆر کەس SSHD بە بەدیلێکی باشتر بۆ SSD دەزانن. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نرخی هاردی SSD بۆ لاپتۆپ هەمیشە لە هاردی HDD زیاترە، زۆر کەس پێیان باشە SSHD بەکاربهێنن. لە ڕاستیدا SSHDەکان بڕێکی کەم لە بیرگەی SSD وەکو کاش بۆ تەواوی درایوەکە بەکاردەهێنن. ڕاستە ئەم بەکارهێنانە سنووردارە نابێتە هۆی بەکارهێنانی زۆرترین خێرایی SSD و بەدەستهێنانی توانای تەواوی خۆی. بەڵام هێشتا، SSHD کەمێک خێراترە لە HDD ئاسایی.

لە ڕاستیدا SSHD ڕێگەت پێدەدات هێشتا هەمان بڕی فراوانی شوێنەکەت هەبێت وەک HDD. بەڵام ئەزموونی خێرایی زیاتر لەوان. بە زاراوەیەکی سادەتر، SSHD تێکەڵەیەک لە HDD و SSD. هەروەک زۆربەی SSDەکان، SSHD دەتوانێت کاریگەرییەکی دەستبەجێ و بەرچاوی لەسەر کاتی بووتکردن و بارکردنی سیستەم هەبێت؛ بەڵام ئەوەندە خێرا نییە کە تەواو بەقەد SSD ی پاک خێرا بێت. دەتوانرێت بڵێین کاریگەری SSHD بەقەد کاریگەری SSD گرنگ نییە. بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا دەتوانێت تا ڕادەیەک کاریگەر بێت لە خێراترکردنی ئەم پرۆسەیەدا.

نویسنی کومینت

بونوسینی کومینت تکایە داخلی سایت بە یان خوت تومار بکە

کومینتەکان