Hezha
0 سەلامەتی

توێژەران بەرکەوتنی ڕووناکی لە شەودا ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی بە ڕێژەی لە سەدا سی زیاد دەکات

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە بەرکەوتنی ڕووناکی لە شەودا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان زیاد دەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرکەوتن بە تیشکی ڕۆژ ئەم مەترسییە کەمدەکاتەو

توێژەران بەرکەوتنی ڕووناکی لە

بەگوێرەی توێژەرانی زانکۆی مانچ لە ئوسترالیا، کاتژمێری ناوەوەی لەش، یان ڕیتمی ڕۆژانە، سووڕی بەئاگابوون و خەوتن ڕێکدەخات لە وەڵامی گۆڕانکارییەکانی ڕووناکی دەوروبەردا. لە کاتێکدا ئاماژەکانی تری وەک وەرزشکردن و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و پلەی گەرمی دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر ڕیتمەکانی ڕۆژانە، بەڵام هێشتا ڕووناکی زۆرترین کاریگەری هەیە.

تێکچوونی ڕیتمی ڕۆژانە یەکێکە لە هۆکارەکانی کێشەی دەروونی، بۆیە شتێکی لۆژیکییە کە بەرکەوتن بە ڕووناکی یەکێکە لە هۆکارەکانی گۆڕینی باری دەروونی مرۆڤەکان. هەر لەو پێوەندییەدا توێژەرانی زانکۆی مانچە گەورەترین توێژینەوەیان لەسەر کاریگەریی ڕووناکی ڕۆژ و ڕۆژ لەسەر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان ئەنجامدا.

زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی لەگەڵ بەرکەوتنی ڕووناکی لە شەودا
لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری (Nature Mental Health) بڵاوکراوەتەوە، توێژەران داتای ٨٦ هەزار و ٧٧٢ کەسیان لە بایۆبانکی بەریتانیا شیکردەوە. ئەم کەسانە پشکنینی بەرکەوتنیان بە ڕووناکی و خەوتن و چالاکیی جەستەیی و تەندروستی دەروونییان بۆ کراوە. لە کۆتاییدا دەرکەوت کە ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی بە ڕێژەی ٣٠٪ زیاد دەکات لەو کەسانەی کە لە شەودا بەر ڕووناکی بەهێز دەبن. بەڵام بەرکەوتن بە ڕووناکییەکی بەهێز لە ڕۆژدا ئەم مەترسییە بە ڕێژەی ٢٠% کەمدەکاتەوە.

شێوازی هاوشێوە لە بواری ڕەفتارەکانی زیانگەیاندن بە خۆ، دەروونی، تێکچوونی دوو جەمسەری و تێکچوونی فشاری دوای کارەسات (PTSD) بینرا. ئەم ئەنجامانە بە لەبەرچاوگرتنی هۆکارە دیمۆگرافییەکانی وەک چالاکیی جەستەیی، خەوتن، شۆفتی کارکردن، ژینگەی ژیان و تەندروستی دڵ و میتابۆلیکی گۆڕانکارییان بەسەردا نەهات.

بە وتەی شۆن کین، یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە، دۆزینەوەکانیان دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کۆمەڵگا هەبێت:

"ئەو دۆزینەوانەمان دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورەی کۆمەڵایەتی هەبێت." "کاتێک مرۆڤەکان درک بەوە دەکەن کە شێوازی بەرکەوتنی ڕووناکی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستی دەروونییان هەیە، دەتوانن تەندروستی خۆیان باشتر بکەن بە گرتنەبەری هەنگاوی سادە: بەرکەوتن بە ڕووناکی لە ڕۆژدا و ئەزموونکردنی تاریکی لە شەودا".

توێژەران دەڵێن ژیانی مۆدێرن و بەتایبەت بەرکەوتن بە ڕووناکی دەستکرد و ڕووناکی لە ئامێرەکانی وەک مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆنەکانەوە، کاتژمێری ناوەوەی جەستە سەرلێشێواو دەکات و تەحەدای شێوازی پەرەسەندنی مێشکمان دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووناکی لە ڕۆژ و شەودا.

بەگشتی ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات بەرکەوتنی ڕووناکی لە ڕۆژدا و دوورکەوتنەوە لە ڕووناکی لە شەودا کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی دەبێت.

نویسنی کومینت

بونوسینی کومینت تکایە داخلی سایت بە یان خوت تومار بکە

کومینتەکان