Hezha
0 تەکنەلوجیا

سووتانی شاشەی ئایفۆن ١٥ هەڵەیەکی نەرمەکاڵایە؛ کێشەکە بە iOS 17.1 چارەسەر کراوە

نوێترین نوێکردنەوەی ئای ئۆ ئێس ئاشکرای کرد کە سووتانی شاشەی ئایفۆن ١٥ کێشەی ڕەقەکاڵا نییە، بەڵکو کێشەی نەرمەکاڵایە.

سووتانی شاشەی ئایفۆن ١٥ هەڵەیە

لە دوای بڵاوبوونەوەی خێزانی ئایفۆن ١٥، چەندین ڕاپۆرتی سووتانی ناوەکی لەسەر شاشەی بەرهەمە نوێیەکانی ئەپڵ بڵاوبووەتەوە. دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ئەم کێشەیە پەیوەندی بە ڕەقەکاڵاکانەوە هەیە؛ بەڵام لەگەڵ نوێکردنەوەی iOS 17.1، ئەپڵ ئەو کێشەیەی دۆزیەوە و چارەسەری کرد کە بووە هۆی کاریگەری سووتانی شاشەکە.

هەرچەندە زۆربەی ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە کێشەی شاشەکە لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ١٥ وەرگیراون؛ بەڵام هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٢ پڕۆش کێشەی هاوشێوەیان بەدیکردووە. ڕەنگە هەر بۆیەش بێت لە تێبینییەکانی ئەپڵدا بە تایبەتی باس لە ئایفۆن ١٥ نەکراوە.

ئەو کەسانەی کاریگەری سووتانی لەسەر ئایفۆنەکەیان بینیوە پێویستە iOS 17.1 دابمەزرێنن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. لە ئێستادا نوێکردنەوەکە لە کەناڵی بێتادایە و پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بە ئاشکرا بڵاوبکرێتەوە.


هەروەها نوێکردنەوەی iOS 17.1 هەڵەکانی تری نەرمەکاڵاکانی چارەسەر کردووە؛ لەوانەش کێشەیەک کە بووە هۆی ئەوەی ڕێکخستنەکانی نهێنی شوێنی بەکارهێنەر لە کاتی هاوبەشکردن لەگەڵ کاتژمێری ئەپڵدا ڕێست ببنەوە. هەروەها ئەو کێشەیەی کە بووە هۆی ئەوەی زەنگی تایبەتمەند و کڕدراو پیشان نەدرێت چارەسەر کراوە.

نوێکردنەوە نوێیەکە هەڵەیەک چارەسەر دەکات کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کیبۆردەکەی ئایفۆن وەڵام نەداتەوە، هەروەها باشترکردنی دۆزینەوەی کەوتنەخوارەوە بۆ مۆدێلەکانی ئایفۆن ١٤ و ئایفۆن ١٥ زیاد دەکات بۆ باشترکردنی چۆنیەتی کاردانەوەی ئایفۆن لە ئەگەری ڕووداوی ئۆتۆمبێل.

نویسنی کومینت

بونوسینی کومینت تکایە داخلی سایت بە یان خوت تومار بکە

کومینتەکان