سیستەمی تایبەت بە دەرمانخانە
بۆ یەكەمین جار لە سەر ئاستی كوردستان و هەموو عیراق سیستەمی Pharmacy تایبەت بە به‌رێوه‌بردنى ده‌رمانخانه كەوتە بازاڕەوە ، ئێستا لە خزمەت بەكارهێنەرانیدایە
كۆمپانیاكەمان لە رێگەی گەران و پشكنینێكی تایبەتدا
، هەموو ئەو كەم و كورتیانەی كۆكردەوەكە لە سیستەمەكانی تایبەت بە ده‌رمانخانه‌كاندا
لە ئێستادا هەن و لە ئەنجامدا سیسته‌مێكى ناوازەی بەرهەم هێنا كه ته‌واو له‌گه‌ڵ
شێوازى كارى ده‌رمانخانه له ووڵاته‌كه‌مان بگونجێ به هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى
كه به شێوازێكى یاسایی داواكراون له هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك كه پێویسته هه‌بن بۆ
كاركردن
پرسیارت هەیە و دوو دڵی لە بەكارهێنانی
ئەم سیستەمە ، ئێمە وەڵامت دەدەینەوەو دڵنیاین وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەمان لایە
كە تۆ دەتەوێت لێمان بپرسی؟
سیستەمی Pharmacy چیم بۆ دەكات؟
-
سیستەمەكە بە وردی تەواوی ئەو جموجۆڵی ناو دهرمانخانهكهت بۆ تۆمار دەكات
كە رۆژانە ئەنجام دەدرێت
-
به‌شى ژمێریارى له سیسته‌م ته‌واو هۆشیاره و ده‌تواندرێت به‌شێوه‌یه‌كى
ئێجگار زۆر متمانه‌ى پێبكرێت له مامه‌ڵه‌كاندا
-
سیسته‌م ته‌واو دوورت ده‌خاته‌وه له ئاگادارنهبوونى بوونى ده‌رمانى
ئێكسپایه‌ر و ده‌رمانى نزیك له ئێكسپایه‌ر
سیستەمی Pharmacy چ جیاوازیەكی هەیە لەگەڵ سیستەمەكانی تری بازاڕ؟
-
له سیسته‌مه‌كه
دهتواندرێا جگه له باركۆد ، باج نه‌مبه‌ر بۆ ده‌رمان زیاد بكرێ
-
له ده‌رمانخانه
گه‌وره‌كاندا ده‌تواندرێت یه‌ك سیسته‌م دابه‌ش بكرێت بۆ چه‌ندین كۆمپیوته‌ر هه‌موو
ئه‌و دابهشكردنانهش به‌یه‌ك به‌شى ژمێریارى ببه‌سترێته‌وه
-
لە سیستەمی Pharmacy ته‌واو ئاسانكاری كراوه بۆ گۆرینى نرخى ده‌رمان
له هه‌ریه‌ك له‌و به‌شانه ( وه‌صل ، جۆره‌كان ، تایبه‌تمه‌ندیه‌كان ،.......)
-
گۆرینى نرخى هه‌ر ده‌رمانێك به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك كارناكهت سه‌ر نرخى كۆنى ئه‌و ده‌رمانه
-
سیستەم تەواو
هۆشیارە و بە هەردوو شێوازی ئۆنلاین و ئۆفلاین كاردەكات
-
لە سیستەمی Pharmacy بێ كۆتا داتا تۆمار دەكرێ ، زۆربوونی
داتاكان كارناكاتە سەر كار و خێرایی سیستەم
-
لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانە بیت تەنها
لە رێگەی مۆبایلەكەتەوە دەتوانیت تەواوی ورده‌كارى و جموجۆڵى ناو دهرمانخانهكهت
ببینیت
-
كۆمپانیا لە توانایدایە بە پێی خواست
و ئارەزوو ، هەر كاتێك پزیشك بیەوێ تایبەتمەندی بۆ سیستەمەكە زیاد بكات
سیستەمەكە چ كێشەیەكی دهرمانخانهكهم
بۆ چارەسەر دەكات؟
-
بە بەكارهێنانی Pharmacy كێشەی كه‌م
بوونى ده‌رمان و ڕێژه‌ى ئێكسپایهرت نامێنێت چونكه سیسته‌م به شێوه‌یه‌كى
ئۆتۆماتیكى ئاگادارت ده‌كاته‌وه
-
سیستەم تەواوی داتا‌و زانیاری هه‌ر وهسڵێكى ڕۆیشت و هاتووت بۆ ئه‌رشیف ده‌كات
-
ده‌تواندرێت ته‌واوى مهسروفاتتى
ده‌رمانخانه تۆماربكهى ، له‌گه‌ڵ داخڵ
كردنى تێبینى له سه‌ر جۆرى ئه‌و مه‌سره‌فانه
-
زانینى واده و پێدانى مووچه‌ى كارمه‌ندان
لە داهاتوو چی زیاترم دەست دەكەوێ لە سیستەمی Pharmacy ؟
-
لە داهاتوودا كۆمپانیا بە بەردەوام سیستەم لەو رووی دیزاین و خێرایی كاركردن
ئەپدەیت دەكاتەوە و تۆی بەشداربووش لەو خزمەتگوزاریانە بێ بەش نابیت
-
كۆمپانیا هەمیشە لە ئامادەباشیدایە بەجۆرێك لە داهاتوودا هەر گۆرانكاریەك بكرێت
لە ئاستی رێنمایی تایبه‌ت به كاركردنى ده‌رمانخانه ئه‌وا كۆمپانیا بە زووترین كات
بە باشترین شێوە لە سیستەم زیادی دەكات
داتاكانم چۆن ببپارێزم؟
-
لە سیستەمكانی كۆمپانیای Pharmacy تەواوی داتای
رۆژانە بەشێوەیەكی تۆماتیكی باك ئاپ ده‌بێ لە كۆمپیوتەرەكەت ، بە شێوەیەكی زۆر ئاسان
دەتوانرێت ئەو داتایانە هەڵگریت یاخود جارێكی تر بیگەرێنیتەوە ناو سیستەم
-
سیستەم تایبەتمەندی (Autosave) ی هەیە لە كاتی پچرانی كارەبا یاخود وەستانی
كۆمپیوتەرەكە لەو شوێنەوە كاردەكات كە لێوەی وەستاوە
-
لە سیستەمەكە چۆن په‌ره به به‌شى فرۆشتن ( كاشێر)
دراوه؟
-
بەشی كاشێر لە سیستەمی Pharmacyبە شێوازێكی
زۆر سادە دیزاین كراوە كە هەموو كەسێك لە توانایدایە بە كەمتر لە 10 خولەك شارەزایی
تەواو لەو بەشە پەیدا بكات
-
كاشێر ئه‌و كارانه ده‌كات كه ئه‌دمینى
سیسته‌مه‌كه بۆى دیارى ده‌كات
-
گه‌رانه‌وه‌ى ده‌رمان یه‌كێكه له
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى تر‌ى كاشێر كه ده‌تواندرێت ده‌رمان به نرخێكى جیاواز له‌گه‌ڵ
فرۆشتن وه‌ربگیرێته‌وه
-
دواى هه‌ر
فرۆشتنێك ده‌تواندرێت وهسلێكى تایبه‌ت به موشته‌رى بدرێت كه ته‌واوى ناو‌و نرخى
ده‌رمان و ناونیشان و لۆگۆى ده‌رمانخانه‌ى له‌سه‌ره
-
هه‌ر كردارێك كه یوزهرى كاشێرێك
ده‌یكات تۆمار ده‌كرێت له‌سیسته‌م به جۆرێك كارى هیچ كاشهرێك تێكه‌ڵ به ئه‌وى
تر نابێت
-
هەر جۆرە پارە دەرچوونێك یاخود هاتوویەك
لەلایەن ده‌رمانخانه‌وه راستەخۆ تۆمار دەبێت لە سیستەمەكە
لە تایبەتمەندیەكانی سیستەمی Pharmacy
-
سیستەمەكە ئۆنلاین و ئۆفلاین كاردەكات
-
سیستەم لە توانایدایە بێ ئەندازە داتا خەزن بكات و زۆربوونی داتاكان كارناكاتە
سەر كاری سیستەم
-
هەر كۆگایهكى تایبه‌ت به ده‌رمان ئەكاونتێكی تایبەت بەخۆی دەبێت لە سیستەم
, دەتوانێت لە رێگەی ئەم ئەكاونتەوە ته‌واوى ورده‌كارى وه‌سڵى ڕۆیشتوو و هاتوو هه‌روه‌ها
ته‌واوى پاره‌ى دراو‌و نه‌دراو بزاندرێت
-
لە كۆتایی هەر هەفتەیەك سیستەم راستەوخۆ بە ئیمێڵ راپۆرتی ده‌رمانخانه بۆ خاوەن
ده‌رمانخانه‌كه دەنێرێت كە تێیدا تەواوی پارەی فرۆشتن وئایتهمهكان و مەسروفاتی ده‌رمانخانه‌ى
تێدا روون دەكاتەوە
-
داخل كردن و دیاری كردنی تەواوی مەسروفاتی نۆرینگە
-
پێشاندانی كات و بەرواری پێدانی مووچە بە كارمەندانی نۆرینگە