سیستەمی تایبەت بە دکتورەکان

بۆ یەكەمین جار لە سەر ئاستی كوردستان و هەموو عیراق سیستەمی Clinic تایبەت بە نۆرینگەی پزیشكی هەریەك لە پسپۆریەكانی (گشتی ، پێست ، چاو ، ددان ، منداڵان ، ئافرەتان و منداڵبوون ، ...)

 بۆ یەكەمین جار لە سەر ئاستی كوردستان و هەموو عیراق سیستەمی Clinic

تایبەت بە نۆرینگەی پزیشكی هەریەك لە پسپۆریەكانی (گشتی ، پێست ، چاو ، ددان ، منداڵان ،  ئافرەتان و منداڵبوون ، لووت و قورگ و گوێ‌ ، گورچیلە ، مێشك و دەمار ، هەناو ، چارەسەری سروشتی ) كەوتە بازاڕەوە ،

ئێستا لە خزمەت بەكارهێنەرانیدایە كۆمپانیاكەمان لە رێگەی گەران و پشكنینێكی تایبەتدا ،

هەموو ئەو كەم و كورتیانەی كۆكردەوەكە لە سیستەمەكانی تایبەت بە نۆرینگەكاندا لە ئێستادا هەن و لە ئەنجامدا ئەم سیستەمە ناوازەی بەرهەم هێنا

پرسیارت هەیە و دوو دڵی لە بەكارهێنانی ئەم سیستەمە ، ئێمە وەڵامت دەدەینەوەو دڵنیاین وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەمان لایە كە تۆ دەتەوێت لێمان بپرسی؟

سیستەمی Clinic چیم بۆ دەكات؟

سیستەمەكە بە وردی تەواوی ئەو جموجۆڵی ناو نۆرینگەكەت بۆ تۆمار دەكات كەر رۆژانە ئەنجام دەدرێت

 سیستەم تەواوی داتای نەخۆشت بۆ تۆمار دەكات و دەتوانیت وەك و ئەرشیفی نۆرینگە بیهێڵیتەوە

 سیستەمەكە كاتێكی زۆر بۆ پزیشك دەگەرێنێتەوە لە نوسینی رەچێتەی دەرمان و ئیحالە و راپۆرت و پشكنین

سیستەمی Clinic چ جیاوازیەكی هەیە لەگەڵ سیستەمەكانی تری بازاڕ؟
لە سیستەمی Clinicهەر پسپۆریەكی پزیشكی سیستەمێكی تایبەتی بۆ تەرخانكراوە ، كە تێیدا تەواوی وردەكاری و جۆری كاركردنی پزیشكی تایبەت بەو پسپۆریە دیزاین كراوە
 سیستەم تەواو هۆشیارە و بە هەردوو شێوازی ئۆنلاین و ئۆفلاین كاردەكات
 لە سیستەمی  Clinicبێ‌ كۆتا داتا تۆمار دەكرێ‌ ، زۆربوونی داتاكان كارناكاتە سەر كار و خێرایی سیستەم
 لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانە بیت تەنها لە رێگەی مۆبایلەكەتەوە دەتوانیت تەواوی داتای نەخۆشەكانت ببینیت
 كۆمپانیا لە توانایدایە بە پێ‌ی خواست و ئارەزوو ، هەر كاتێك پزیشك بیەوێ‌ تایبەتمەندی بۆ سیستەمەكە زیاد بكات

سیستەمەكە چ كێشەیەكی نۆرینگەكەم بۆ چارەسەر دەكات؟

بە بەكارهێنانی Clinic كێشەی بە فیرۆچوونی كاتت نامینێت ، چونكە تەواوی بەشەكانی وەكو ( نووسینی دەرمان ، رەوانە كردنی نەخۆش (أحالە) ، راپۆرتی پزیشكی ، نووسینی پشكنین ) تەنها بە (5) چركە ئەنجام بدەیت

سیستەم تەواوی داتای نەخۆش تایبەت بە هەر سەردانێك هەڵدەگرێت ، لە سەردانی نوێی نەخۆش پزیشك دەتوانێت زۆر بە ئاسانی سەیری بكاتەوە

لە داهاتوو چی زیاترم دەست دەكەوێ‌ لە سیستەمی Clinic ؟

 لە داهاتوودا كۆمپانیا بە بەردەوام سیستەم لەو رووی دیزاین و خێرایی كاركردن ئەپدەیت دەكاتەوە و تۆی بەشداربووش لەو خزمەتگوزاریانە بێ‌ بەش نابیت
كۆمپانیا هەمیشە لە ئامادەباشیدایە بەجۆرێك لە داهاتوودا هەر گۆرانكاریەك بكرێت لە ئاستی هەر پسپۆریەكی پزیشكیدا كۆمپانیا بە زووترین كات بە باشترین شێوە لە سیستەم زیادی دەكات

داتاكانم چۆن ببپارێزم؟

 لە سیستەمكانی كۆمپانیای Clinic تەواوی داتای رۆژانە بەشێوەیەكی تۆماتیكی باك ئاپ ده‌بێ لە كۆمپیوتەرەكەت ، بە شێوەیەكی زۆر ئاسان دەتوانرێت ئەو داتایانە هەڵگریت یاخود جارێكی تر بیگەرێنیتەوە ناو سیستەم 

 سیستەم تایبەتمەندی (Autosave) ی هەیە لە كاتی پچرانی كارەبا یاخود وەستانی كۆمپیوتەرەكە لەو شوێنەوە كاردەكات كە لێوەی وەستاوە

لە سیستەمەكە چۆن رەچاوی كاری سكرتێر كراوە؟

بەشی سكرتێر لە سیستەمی Clinic بە شێوازێكی زۆر سادە دیزاین كراوە كە هەموو كەسێك لە توانایدایە بە كەمتر لە 10 خولەك شارەزایی تەواو لەو بەشە پەیدا بكات

 بەشی سكرتێر هەریەك لەم كارانە دەكات ( پارە وەرگرتن لە نەخۆش ، داخل كردنی داتای نەخۆش ، دانانی كاتی سەردان ، جیاكردنەوەی سەردانكەرانی دوای نەشتەرگەری لە لیستێكی تایبەت ، گۆڕینى به‌روار و كاتى مه‌وعیده‌كانى ڕۆژ ته‌نها به‌ یه‌ك كلیك )

سكرتێر لە توانایدا هەموو ئەو داتایانە لە ئەكاونتی نەخۆش خەزن بكات كە پزیشك پێویستێتی بۆ سەردانی داهاتووی نەخۆشەكە سەیری بكاتەوە ، به‌مه‌ش پزیشك ده‌توانى ببێته‌ خاوه‌ن ئه‌رشیفى ته‌واوى كاره‌كانى

هەر جۆرە پارە دەرچوونێك یاخود هاتوویەك لەلایەن سكرتێرەوە راستەخۆ تۆمار دەبێت لە سیستەمەكە

 پزیشك لە ژووری خۆیەوە دەتوانێت راستەوخۆ تەواوی ژمارە و لیستی ئەو نەخۆشانە ببینێت كە ئامادەن لە نۆرینگەكە

 

لە تایبەتمەندیەكانی سیستەمی Clinic

  سیستەمەكە ئۆنلاین و ئۆفلاین كاردەكات


سیستەم لە توانایدایە بێ‌ ئەندازە داتا خەزن بكات و زۆربوونی داتاكان كارناكاتە سەر كاری سیستەم
هەر نەخۆشێك ئەكاونتێكی تایبەت بەخۆی دەبێت لە سیستەم , دەتوانێت لە رێگەی ئەم ئەكاونتەوە دكتۆر ئاگاداری تەواوی ( دەرمان ، رەوانە كردنی نەخۆش ، راپۆرتی پزیشكی ، پشكنین) ی رابردووی بێت

لە كۆتایی هەر هەفتەیەك سیستەم راستەوخۆ بە ئیمێڵ راپۆرتی نۆرینگە بۆ دكتۆره‌كه‌ یاخود خاوەن نۆرینگەكە دەنێرێت كە تێیدا تەواوی پارەی نەخۆش و ژمارەی سەردانیكەران و مەسروفاتی نۆرینگەی تێدا روون دەكاتەوە

داخل كردن و دیاری كردنی تەواوی مەسروفاتی نۆرینگە
 پێشاندانی كات و بەرواری پێدانی مووچە بە كارمەندانی نۆرینگە

نویترین پروژەکان

سیستەمی تایبەت بە بازرگانی ئوتومبیل

بوَ يةكةمين جار لة سةر ئاستى كوردستان و هةموو عيراق سيستةمى (CST) تايبةت بة كوَگاى كرِين و فروَشتنى كةل وپةلى ئوَتوَمبيَل كةوتةوة بازارِةوةو ، ئيَستا لة خزمةت بةكارهيَنةرانيداية

سیستەمی تایبەت بە بازرگانی بویاخ

سیسته‌مى به‌رێوه‌بردن و ژمێریارى Ksoft تایبه‌ت به‌ بازرگانى كردن و كڕین و فرۆشتنى بۆیاغ

سیستەمی تایبەت بە دکتورەکان

بۆ یەكەمین جار لە سەر ئاستی كوردستان و هەموو عیراق سیستەمی Clinic تایبەت بە نۆرینگەی پزیشكی هەریەك لە پسپۆریەكانی (گشتی ، پێست ، چاو ، ددان ، منداڵان ، ئافرەتان و منداڵبوون ، ...)

سیستەمی تایبەت بە دەرمانخانە

بۆ یەكەمین جار لە سەر ئاستی كوردستان و هەموو عیراق سیستەمی Pharmacy تایبەت بە به‌رێوه‌بردنى ده‌رمانخانه‌ كەوتە بازاڕەوە ، ئێستا لە خزمەت بەكارهێنەرانیدایە
زۆرترین فروش

سیستەمی تایبەت بە بازرگانی ئوتومبیل

بوَ يةكةمين جار لة سةر ئاستى كوردستان و هةموو عيراق سيستةمى (CST) تايبةت بة كوَگاى كرِين و فروَشتنى كةل وپةلى ئوَتوَمبيَل كةوتةوة بازارِةوةو ، ئيَستا لة خزمةت بةكارهيَنةرانيداية

سیستەمی تایبەت بە بازرگانی بویاخ

سیسته‌مى به‌رێوه‌بردن و ژمێریارى Ksoft تایبه‌ت به‌ بازرگانى كردن و كڕین و فرۆشتنى بۆیاغ

سیستەمی تایبەت بە دکتورەکان

بۆ یەكەمین جار لە سەر ئاستی كوردستان و هەموو عیراق سیستەمی Clinic تایبەت بە نۆرینگەی پزیشكی هەریەك لە پسپۆریەكانی (گشتی ، پێست ، چاو ، ددان ، منداڵان ، ئافرەتان و منداڵبوون ، ...)
پەیچی ئیمە لە ئینستاگرام